ئه‌ڵمانیا

سانچۆ و پێنج یاریزانیتری دۆرتمۆند سزا دران

یاریگا-  جۆدان سانچۆ و پێنج یاریزانی هاوتیمی لە بروسیا دۆرتمۆند لە لایەن لیژنەی سەرپەرشتیاری یانەکانی ئەڵمانیاوە سزا دران.

سزای ئەو شەش یاریزانە کە لە پێگە فەرمییەکانەوە بڵاو کرایەوە، بە هۆی پابەند نەبوون و شکاندنی یاسا و ڕێکارە تەندروستییەکانەوەیە لە لایەن ئەو ئەو یاریزانانەوە پاش ئەوەی وێنەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو بووەوە کە هەستاون بە چاککردنی قژیان بەبێ پۆشینی ماسک و دەستەوانە.

ئەو یاریزانانە بریتین لە جۆدان سانچۆ، تۆرگان هازارد، ئاکسێڵ ویستێڵ، ڕافایل گویرێرۆ، دان ئاکسێڵ زاگادۆ و مانوێل ئاکانجی کە لە لایەن سەرتاشێکی بەناوبانگی شاری دۆسیڵدۆرفەوە سەردانی کراون و بەبێ ئاگاداری یانەکەش و ڕەچاوکردنی مەرجەکانی خۆپارێزی.

ئەگەر چی هێشتا ناوەڕۆکی سزاکە ڕوون نەکراوەتەوە،  بەڵام وەک زۆرێک لە سەرچاوەکان دەڵێن; ڕەنگە سانچۆ و هاوڕێکانی بۆ ماوەی 14 ڕۆژ کەرەنتینە بکرێن. یانەکەشیان بەو پێیەی لەم کارەیان ئاگادار نەبووە، بۆیە چاوەڕێ ناکرێت وەک یانە سزای دۆرتمۆند بدرێت.

وەک بەرگریکردن لە خۆیان، ئەو یاریزانە و دەلاکەکەش دەڵێن گوایە تەنها بۆ کاتی گرتنی وێنەکە ماسک و دەستەوانەکانیان لابردووە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button