ئیسپانیا

سزای شەش مانگ زیندانی بۆ دیگۆ کۆستا بڕاوەتەوە

یاریگا- دیگۆ کۆستای هێرشبەر دووچاری کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە پاش ئەوەی دادگای مەدرید بڕیاری شەش مانگ زیندانی بۆ بڕاندەوە.

سزاکەی سەر کۆستا لە پای تۆمەتەکانی سەر ئەو یاریزانە دێت لە بابەتی خۆدزینەوە لە باج کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2014 کاتێکی هێرشبەرەکەی پێشووتری چێڵسی خۆی لا داوە لە پێدانی بڕی ملیۆنێک و 14 هەزار یۆرۆ.

سەرباری ئەمانە، هێشتا دەرچەیەکی یاسایی هەیە کە کۆستای تەمەن 31 ساڵ بتوانێت خۆی دەرباز بکات لە بەندینخانە، ئەویش ماددەیەکی یاسای حکومەتی ئیسپانیایە کە هەر توانێک ماوەی سزاکەی کەمتربێت لە دوو ساڵی بەند کردن، دەتوانرێت بە پێ بژاردنی ماددی لێی بپەڕێتەوە، ئەگەر هاتوو تاوانەکە توندوتیژی نەبوو.

سەرچاوەکان دەڵێن کۆستا ئامادەیی دەربڕیوە 36 هەزار یۆرۆی زیادەبار بدات تا ڕگازری ببێت لە شەش مانگ زیندانی. ڕێک وەک ئەوەی ساڵانی لەمەوبەر لە بەسەر مێسی و باوکیدا هات و ئەفسانەکەی بارسا بە پێ بژاردنی ماددی خۆی دوورخستەوە لە 21ی مانگی نێو زیندان.

Back to top button