ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

گاریس بەیڵ مەرجێکی قورس دادەنێت بۆ رۆیشتنی لە مەدرید

یاریگا-هەموو پێشهاتەکان ئاماژە بەوەدەکەن گاریس بەیڵ هاوینی داهاتوو ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت بەڵام ناوبراو مەرجێکی سەختی داناوە بۆ رۆیشتن لە یانەکە.

بەگوێرەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا لەگەڵ ئەوەی بەیڵ ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە و تەمەنیشی هەڵکشاوە بەڵام بە یانەکەی راگەیاندووە تەنها کاتێک دەڕوات یانەی کڕیار هەمان موچەی ئێستای پێبدات کە نزیکەی ٢٢ ملیۆن دۆلاری ساڵانەیە.

بەیڵ سێ ساڵ لەگرێبەستەکەی ماوە و لە باری رازینەبوونی یانەی کڕیار بەو داوایە ئەوا دەبێت مەدرید بۆ سێ وەرزی دیکە ئەو موچەیەی پێبدات.

لە ئێستادا یانەکانی مانچێستەریونایتد، بایەرن میونشن و تۆتنهام هۆتسپێرز ناویان لە پڕوپاگندەکانی هاوینی داهاتوودا دەبیسترێت  بۆ کڕینی بەیڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button