ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

گریزمان زۆر بە راشکاوانە داوایەکی یانەکەی رەتدەکاتەوە

یاریگا
ئانتوان گریزمان، گۆڵکاری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامادەنیە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنساوە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە کارگێری بلاوگرانا دەیەوێت گۆڵکاری فەڕەنسیەکەی تێکەڵ بە گرێبەستی گواستنەوەی نێیمار داسیلڤا هێرشبەری شازادەکان بکەن بۆ گەڕاندنەوەی، بەڵام یاریزانە فەڕەنسیەکە بە راشکاوانە کارگێری یانەکەی ئاگادار کردووە بە هیچ شێوەیەک ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت.

بارسێلۆنا ماوەیەکە هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی نێیمار دەدات، بەڵام زۆری نرخی ئەو یاریزانە کێشەی بۆ ئەوان دروستکردووە، بۆیە دەیانەوێت چەند یاریزانێک تیکەڵ بە گرێبەستەکە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button