ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لینگارد ڕاوێژ بە سمۆڵینگ و ئاشڵی یۆنگ دەکات لە بارەی ژیان لە ئیتاڵیا

یاریگا- وا دیارە جێسی لینگاردی ئینگلیزی گەشتۆتە ئەو ڕاستییەی چیتر مانچستەر یونایتد پێگەیەکی فەرمیی تێدا مسۆگەر نییە بۆ بەرددوامبوون و مانەوەی لە ئۆڵدرافۆرد.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنتی بەریتانی، یاریزانە تەمەن 27 ساڵانەکە ئارەزووی لە یاریکردن لەگەڵ ئەی سی میلان هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش ناوبەناو ڕاوێژی کردووە بە کریس سمۆڵینگ کە بە خواستن لە ڕۆمایە و ئاشڵی یۆنگ لە ئینتەر میلان کە زستانی ڕابردوو ڕووی کردە ئینتەر میلان. تا ئەو دووانە هاوکاریی بکەن لە ڕوونکردنەوەی شێوازی ژیان لە ئیتاڵیا.

لینگارد لە ژێر دەستی ڕاهێنەرایەتی ئۆلی گونار سۆڵشایەردا وەک یەدەک مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و خودی یاریزانەکەش لە چەند بۆنەیەکدا ددانی بەوەدا ناوە کە ئاستی وەک پێویست نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button