ئیسپانیا

مێسی بەشداری ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی نەکردووە

یاریگا- ئەمڕۆ چوارشەممە لیۆنێل مێسی بەشداری ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی سەر چیمەنی نەکردووە.

لە جیێ ئەوە، کاپتنەکەی بارسێلۆنا بە تەنیا و لە هۆڵی داخراودا ڕاهێنانی کردووە، و ئەوەش دڵەڕاوکێی لای هەوادارانی بارسا و ئەستێرە ئەرجەنتینەکە دروست کرد.

بەڵام هەر زوو ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی هۆکارەکەی ئاشکرا کرد و ترسی هاندەرانی بلاوگرانای ڕەواندەوە کە جگە لەوەی ڕێککەوتنێکی دوو هەفتەی پێش ئێستای مێسی و کیکی سیتیین، هیچی تر لە ئارادا نییە. چاوەڕوانیش دەکرێت دوای پشوو وەرگرتنی سبەینێی یاریزانەکان، لیۆ ڕۆژی هەینی پەیوەندی بە ڕاهێنانی بە کۆمەڵ بکاتەوە.

هەفتەی 28ی لالیگا 11ی ئەم مانگە دەست پێدەکاتەوە و بارسێلۆنا بە جیاوازی دوو خاڵەوە لە ڕیاڵی نزیکترین ڕکابەریەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button