ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەنها ١٢ رۆژ ماوە گرێبەستەکەی تیمۆ ڤێرنەر بەسەربچێت

یاریگا-کەمتر لە دوو هەفتە ماوە گرێبەستی تیمۆ ڤێرنەری ئەستێرەی لایپزیگ بەسەربچێت و تا ئێستا داهاتووی یەکلانەبووەتەوە.

تیمۆ بە یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی ئەورووپا دادەنرێت و چاوی یانەکانی لیڤەرپوول،بایەرن میونشن ، مان یونایتد و چێڵسی لەسەرە. یانەکەشی دەیەوێت بیهێڵێتەوە یاخود قازانجی دارایی بکات بەر لە ئازادکردنی.

بەگوێرەی ESPN ئەو یاریزانە خۆی ئارەزووی لیڤەرپوول دەکات و ئەوەشی نەشاردووەتەوە لەبەر ئەوەی ئەو یانەیە لە خولی پاڵەوانەکان بەشدارە و یەکێکە لە بەهێزترینەکانی ئێستای جیهانە. هەرچی بایەرن میونشنە هیوایەکی ئەوتۆی نیە بەهۆی ئەوەی ناوبراو دەیەوێت لە دەرەوەی ئەڵمانیا یاری بکات.

دەیلی تەلەگرافیش دەڵێت ئەگەری ئەوە زۆرە لایپزیگ گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە تاوەکو هاوینی ٢٠٢١ و دواتر لە هاوینی ئەمساڵ بیفرۆشێت لەپێناو قازانجی مادییان.

ڤێرنەر لەم وەرزەدا ٣١ گۆڵی تۆمارکردووە لە نێویاندا چوار گۆڵ لەدوای دەستپێکردنەوەی خولی ئەڵمانی بە بێ هاندەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button