ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

راهێنەری دووەمی لیڤەرکوزن : کای هاڤێرتز هاوشێوەی زینەدین زیدانە

یاریگا-تا دێت تواناکانی کای هارڤێتزی ئەستێرەی لیڤەرکوزن زیاتر دەردەکەون و یاریدەدەری راهێنەری یانەکەشی ئەو یاریزانە بە هاوشێوەی  زینەدین زیدان  ناودەبات.

مارسێل داوم دووەم راهێنەری لیڤەرکوزن وتی بۆ تاڵک سپۆرت وتی “هەمووان پرسیاری کای هاڤێرتز دەکەن بەڵام ئەگەر سەیری یارییەکی بکەیت خۆی وەڵامت دەداتەوە، بۆ من ئەو هەمان جوانی زیدانی هەیە، جوڵەی نەرمە، هەمیشە هێمنە و توانای پاسدانی زۆر باشە، هەمووان ئەوە نابینن بەڵام ئێمە هەموو رۆژێک لە یاری و مەشقەکان  سەیری دەکەن. جگە لەو تایبەتمەندییانە، ئەو یاریزانێکی زۆر خێراشە. نالێم دەبێتە باشترین یاریزانی مێژووی ئەڵمانیا بەڵام توانای هەیە ببێت”.

هاڤێرتز لە ئێستادا ئامانجی یانەکانی چێڵسی و مانچێستەریونایتدە و لە ماوەیەکی کەمدا نرخی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button