ئیسپانیا

ڤاڵڤێردی بریکارەکەی دوورخستەوە

یاریگا-فیدیریکۆ ڤاڵڤێردی  ناوەڕاستکاری یانەی ریاڵ مەدرید ئەو دوو بریکارەکەی دوورخستەوە کە کارەکانیان بۆ بەڕێوەدەبرد و لە سەرەتای دروستبوونی کاروانی وەرزشییەوە لەگەڵیدابوون.

جیراردۆ رابایدا و ئێل چینۆ بەڕێوبەری کارەکانی ئەستێرە دەرکەوتووەوەکە بوون و  سەرکەوتووانە گرێبەستی ئەو یاریزانەیان لەگەڵ ریاڵ مەدرید درێژکردەوە تاوەکو ٢٠٢٥ بەڵام لاوە ئۆرۆگواییەکە بڕیاریدا جێگەیان بە نوسینگەی وەیسرمان ئەمریکی پڕبکاتەوە کە بریکاری چەند یاریزانێکی پریمەرلیگ و لالیگان لە نێویاندا ڤیرجل ڤان دایک و جۆردان هێندرسۆنی لیڤەرپوول لەگەڵ  کلیمێنت لینگلێی بارسێلۆنا..

بەگوێرەی مارکا وەیسرمان بەڵێنیان بەو یاریزانە داوە بیکەنە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکان و لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا ناوبانگ و داهاتووی مسۆگەربکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button