ئیتاڵیاگرنگترین

بالۆتێلی جارێکیتر بەشداری مەشقەکانی نەکرد

یاریگا-کێشەکانی ماریۆ بالۆتێلی لەگەڵ بریشیا قوڵتر دەبێتەوە و ئەمجارەیان بە خۆدزینەوە لە مەشقەکان، سەرۆکی یانەکە دەهێنێتە دەنگ.

هەفتەی رابردوو بە بێ هیچ پاساوێک هێرشبەرە ئیتاڵییە ٢٩ ساڵەکە نەچوو بۆ مەشقەکان ئەمەش وایکرد سەرۆکی بریشیا ماسیمیلیانۆ سێلینۆ بە راشکاوانە  بڵێت پەشیمانە لە هێنانی ئەو یاریزانە بۆ یانەکەی. بەڵام ئەمە نەبووە هۆی ئەوەی ناوبراو باشترببێت و ئەمڕۆش دووبارە بەشداری مەشقەکانی نەکرد.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی وەک کالچیۆ مێرکاتۆ و توتۆ مێرکاتۆ  سەرۆکەکە دەیەوێت لەزووترین کاتدا گرێبەستی بالۆتێلی هەڵبوەشێنێتەوە، یاریزانەکەش سوورە لەسەر تەواوکردنی وادەی گرێبەستەکەی ، سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە رەنگە کێشەکە بگاتە دادگا.

ناوبراو لە مەشقەکانی دووشەممەدا بەشداریکردبوو بەڵام دوای ئەوە بێ پاساو نەگەڕایەوە..

بابەتی زیاتر

Back to top button