ئه‌وروپائینگلتەرا

یانەکانی پرێمەرلیگ باجێکی گەورە دەدەدن

هەفتانە ٣٥٠ ملیۆن پاوەند وەکو قەرەبو دەدەنە کەناڵەکانی یارییەکان دەگوازنەوە

یاریگا
بریارە ١٧ـی مانگی داهاتوو یارییەکانی پرێمەرلیگ دەست پێ بکرێنەوە و لە ئەگەری دەست پێ نەکردنەوەی یارییەکان لە وادەی دیاریی کراو، ئەوا یانەکان وەکو سزایەکی پێ بژاردن هەفتانە ٣٥٠ ملیۆن پاوەند سزا دەدرێن.

رۆژنامەی وەرزشی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووە ئەگەر بێتو یارییەکانی پرێمەرلیگ لە وادەی دیاریی کراو دەست پێ نەکرێنەوە، ئەوا چاوەڕێ دەکرێت کۆمپانیای پەخشی یارییەکان داوای مافەکانیان بکەن و ئەو کاتیش یانەکانی وڵاتەکەیان ناچار دەکرێن هەفتانە بەرامبەر دواکەوتنەوەی دەست پێکردنی یارییەکان ٣٥٠ ملیۆن پاوەند وەکو قەرەبو بدەن بە کۆمپانیەکان، واتە هەر یانەیەک لەم بڕە پارەیە بەشێکی بەر دەکەوێت.

دوای ئەوەی ئەنجومەنی پرێمەرلیگ وادەی دەست پێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی راگەیاند، چەندین یانە داوایان کرد وادەکە دوا بخرێت، ئەمەش ئەو یانانە تووشی سزایەکی قورس دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button