ئەوروپائیسپانیاوەرزشەکانی تر

“بەبێ مێسی، باڵۆن دۆر هەموو نرخێکی خۆی لەدەست دەدات.”

یاریگانێت/ تا بێت بۆنە وەرزشییە گرنگەکەی ساڵ نزیکتر دەبێتەوە کە تێیدا خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لەلایەن ڕۆژنامەی فرانس فوتبۆڵی فەرەنسیەوە دەبەخشرێت و خەڵاتەکەش بە “باڵۆن دۆر” ناسراوە.

پاش ئەوەی زۆرێک لە ئەگەر و ڕاپۆرتەکانی ئەورووپا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا باسیان لەوە کرد کە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی ناوی لە لیستی کۆتا سێ یاریزانە کاندیدەکاندا نابێت، هاوکات ڕکابەرەکەشی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کە بۆ ماوەی 11 ساڵە دوانەی قۆرخکاری خەڵاتەکەن، هاوشێوەی لیۆ لە دەرەوەی ڕکابەریەکە بێت.

لەم بارەیەوە ڤیسێنتی دیل بۆسکی، ڕاهێنەری پێشووتری یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا، سەرنجی ڕەخنەگرانەی خۆی لە ئەگەرێکی وەها، بۆ ڕۆژنامەی مارکا خستە ڕوو:
“زۆر مایەی سەرسوڕمانمە کە مێسی تیا نییە.باڵۆن دۆر هەموو نرخێکی خۆی لەدەست دەدات ئەگەر مێسی پێشەنگی باشترین یاریزانی ساڵ نەگرێت. نامۆیە، لانی کەم شتێکی نامۆیە ئەوە.”

سەرچاوە جیاوازەکان باس لەوە دەکەن هەریەکە لە لوکا مۆردیچ، کیلیان مباپێ و ڕافایل ڤاران کۆتا سێ پاڵێوراوی خەڵاتەکەی فرانس فوتبۆڵبن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار