ئیتاڵیا

ساری و جۆرجینهۆ یەک دەگرنەوە

یاریگا- یانەی یوڤێنتوس لە پێناو وەدەستخستنی تواناکانی جۆرجینهۆی ناوەڕاستکاری چێڵسی ئامادەیە یاریزانێکی خانمە پیرەکە لە مامەڵەکەدا بەکار بهێنێت.

بە گوێرەی سەرچاوەی کاڵچۆ میرکاتۆ، یوڤی ئامادەیە فێدریکۆ بیرناردیسکۆ بداتە چێڵسی، بەو پێیە لە ئێستادا بیانکۆری نایەوێت 40 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی یاریزانە ئیتاڵیە بە ڕەگەز بەڕازیلییەکەدا خەرج بکات.

خواستی زۆری یوڤی لەسەر جۆرجینهۆ، بەهۆی سووربوونی ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەرە کە پێشتر لە یانەی ناپۆلی ڕاهێنەری بوو، دواتر لەگەڵ خۆی گواستیەوە بۆ چێڵسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button