ئه‌وروپائیسپانیا

ئۆمتیتی و فاتی بەشداری راهێنانەکانیان کردەوە

یاریگا
ئەمڕۆ یاریزانانی یانەی بارسێلۆنا یەکەیەکی دیکەی مەشق و راهێنانیان ئەنجامدا و هەریەکە لە ساموئێل ئۆمتیتی و ئانسۆ فاتی گەڕانەوە و بەشداری راهێنانەکانیان کرد.

ماڵپەری فەرمی یانە کەتەلۆنیەکە بڵاویکردەوە ئەمڕۆ یاریزانانی یانەکەیان یەکەیەکی دیکەی مەشق و راهێنانیان بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ یەکەم یاریی سەردەمی کۆرۆنا ئەنجامدا و لە راهێنانەکانی ئەمڕۆدا هەر یەکە لە ساموئێل ئۆمتیتی بەرگریکار و هەروەها ئانسۆ فاتی هێرشبەر کە ماوەیەک بوو بە هۆی پێکان بەشداری راهێنانەکانیان نەکرد بوو، گەڕانەوە و بەشداری راهێنانەکانی یانەکەیان کردەوە.

بارسێلۆنا پێشەنگی لالیگا لەگەڵ دەست پێکردنەوەی یارییەکان لە یەکەم یاریدا رۆژی شەممە ١٣ـی یۆنیۆ میوانداری ریال مایۆرکا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button