ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا لەگەڵ لاوتارۆ گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە درێژایی ئەم وەرزە لە هەوڵی ئەوەدان لاوتارۆ مارتینێز گۆڵکاری ئارجێنتینایی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بگوازێتەوە ریزەکانی و دەنگۆی ئەوەش هەیە هەردوولا گەیشتبنە رێکەوتن.

رۆژنامەی دیاریۆ سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە لەم چەند رۆژەی رابردوو کارگێری بلاوگرانا لەگەڵ گۆڵکارەکەی نێرازۆری گەیشتونەیە رێکەوتن و ئەو یانەیە ئامادەیە ساڵانە ١٢ ملیۆن یۆرۆ وەکو موچە و پاداشت بداتە ئەو یاریزانە، بەڵام ئەوەی بووەتە بەربەست لە پێش ئەم پرۆژەیە، کارگێری یانە ئیتاڵیەکەیە، چونکە ئەوان بەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانەیان داوای ١١١ ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

لاوتارۆ لە ساڵی ٢٠١٨ پەیوەندی بە ئینتەر میلان کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری لە سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان بەشداری ٦٦ یاریی کردووە و ٢٥ گۆڵ و پێنج ئاسیستی هەبووە و لە هاوینی ٢٠٢٣ گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button