ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

تێرشتیگن: ئێستا کاتی ئەوە نیە قسە لەسەر گرێبەستەکەم بکەم

یاریگا
مارک ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵکاری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا رەتیدەکاتەوە لەم بارودۆخەدا باس لە گرێبەستەکەی بکات.

گۆڵپارێزی ئەڵمانی بلاوگرانا لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی وەرزشی کیکەری وڵاکەی گووت ” پێش بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەبەری کارەکانم گفتوگۆکانی لەگەڵ کارگێری یانەکەم لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم دەست پێکرد، بەڵام دوای بڵاوبونەوەی پەتاکە بریارماندا کە گفتوگۆکان بوەستینن، چونکە لە کاتێکدا کە گیانی ملیۆنەها خەڵک لە مەترسیدا بێت، ناکرێت ئێمە بە دوای شتی ترەوە بین”.

تێر شتیگن لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد بە هیچ شێوەیەک هاوینی داهاتوو یانەکەی جێناهێڵێت و لە کاتی ئاسایی بونەوەی دۆخەکەش جارێکی دیکە دەست بە گفتوگۆکانیان دەکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button