ئیسپانیا

یاریزانێکی ڕیاڵ: 11 یاریی کۆتاییمان لە پێشە

یاریگا- لوکاس ڤاسکێزی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید ئەو یاریانەی لە خولی ئیسپانیا ماویانە، وەک یاری کۆتایی دەیانبینێت.

ئەو یاریزانە بۆ پێگەی فەرمیی یانەکەی دەڵێت: “یارییەکەی بەرامبەر ئیبار سەرەتای ئەو 11 یارییەی ماومانە لە خول کە وەک وایە 11 یاریی کۆتایی لە بەردەمماندا هەبێت.”

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لالیگا لە هەفتەی 27یدا وەستێنرا و لە ئێستادا بارسێلۆنا پێشەنگە بە جیاوازیی دوو خاڵ لە مێرەنگییەوە.

خولی ئیسپانی 11ی ئەم مانگە بە یاری نێوان سیڤیا و ڕیاڵ بیتیس دەست پێدەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button