ئیسپانیایاریگا

ساڵڕۆژی گۆڵە مێژوویی و لەبیر نەکراوەکەی مێسیە بەرامبەر بیڵباو

یاریگا- لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆی ساڵی 2015, لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ بیڵباو، کە بە سەرکەوتنی بلاوگرانا کۆتایی هات و بارسا بۆ جاری 27هەم لە مێژووی جامەکەدا بوو بە پاڵەوان، لیۆنێل مێسی گۆڵی یەکەمی یارییەکەی بە هەوڵێکی تاکەکەسیی تۆمار کرد.

ئەو گۆڵە دواتر پاڵێورا بۆ خەڵاتی جوانترین گۆڵی ساڵ “پوشکاش”، بەڵام پلەی دووەمی بەدەست هێنا، لە دوای گۆڵەکەی وێندێڵ لیرا کە لە خولی پلە سێی بەرازیل تۆماری کرد و خەڵاتی پوشکاشی بردەوە.

– گۆڵەکەی مێسی و وێندێڵ خوارەوەیە:

 

بابەتی زیاتر

Back to top button