ئیسپانیا

بارسێلۆنا بەرامبەر ئەتڵەتیکۆ مەدرید، 15 هەزار درێس ئامادە دەکات

یاریگا- یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕایگەیاند 8ی مانگی داهاتوو، کە دەکاتە هەفتەی گەڕانەوەی لالیگا، مۆزەخانەی تایبەت بە یانەکەیان دەکرێتەوە بە ڕووی سەردانیکەراندا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆ هەرکەسێکی خەڵکی شارەکە  10 یۆرۆ دەدات  لە بەرامبەر چوونە ژوورەوەیدا. هاوکات بۆ ئەندامان و ئەو کەسانەی مافی چوونە ژوورەوەیان هەیە، بە خۆڕاییە.

ئامادەکاریی بۆ ئەوەش دەکەن 15 هەزار درێسی بارسا بنەخشێنن بە ناوی هاندەرانەوە لە سەر کورسییەکانی یاریگای کامپ نو، بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە میانی هەفتەی 33ی خولەکە.

سەرجەم ئەو دەستکەوتە ماددیانەش لەم بیرۆکەیەدا، بۆ هاوکاریکردنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button