ئیتاڵیا

“لاوتارۆ بۆ فرۆشتن نییە تەنها کاتێک…”

یاریگا- یانەی ئینتەر میلان هەڵوێستی ڕوونی خۆیان لە بارەی فرۆشتنی لاوتارۆ مارتینێز بە بارسێلۆنا ڕاگەیاند.

لە لێدوانێکیدا کە لە میدیاکاندا بڵاو بۆتەوە، پیێرۆ ئۆسیلۆی بەڕێوەبەری وەرزشی ئینتەر هەڵوێستی ڕاشکاوانەی یانەکەی لە بارەی فرۆشتنی هێرشبەرەکەیان بەم شێوەیە خستە ڕوو: “لاوتارۆ بۆ فرۆشتن نییە، تەنها کاتێکا بارسێلۆنا پەیوەندیان پێوە کردووین. ئێمە پەیوەندیەکی باشمان لەگەڵیاندا هەیە، بەڵام پێمان وتوون کە لاوتارۆ نافرۆشین، ئەگەر هەر دەشیانەوێت ئەوا دەبێت هەموو بڕە پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدەن.

“ئێمە ئەومان دەوێت بۆ داهاتووی تیمەکەمان. نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی تاکە ڕێگەیە بۆ دەستبەرداربوون لێی  بارسا ئەمە دەزانێت، وە هەموو ئەو یانانەش کە بۆ هەمان مەبەست پێوەندیان پێوە کردووین. وە مەرجەکەشی زۆر ئاڵۆزە.”

هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە ماوەیەکە ئامانجی سەرەکی بلاوگرانایە و بۆ دەستخستنی تواناکانیشی، دەبێت بڕی 111 ملیۆن یۆرۆ بدات کە مەرجی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی ئەو گۆڵکارەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button