ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرافه‌ره‌نساگرنگترین

هاندەرانی ریال مەدرید دژی گۆڕینەوەی یاریزانەکانی یانەکەیانن لەگەڵ پۆگبا

یاریگا
دەنگۆیەک هەیە کارگێری یانەی ریال مەدرید ئامادەیە لە پێناو بەدەست هێنانی پۆل پۆگبا ناوەڕاستکاری فەڕەنسی مانچێستەر یونایتد چوار یاریزانی یانەکەی بداتە یانە ئینگیلیزیەکە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی راپرسیەکی کردووە و پرسیاری ئەوەی لە هاندەرانی مێرنگی کردووە ئایا رازین لە پێناو بەدەست هێنانی تواناکانی ناوەڕاستکارە فەڕەنسیەکە یانەکەیان ئۆدیگارد، رۆدریگێز، دیاز و لوکاس ڤازکێز پێشکەش بە یانە ئینگلیزیەکە بکەن، لە راپرسیەکەدا %90 هاندەرانی ئەو یانەیە بە نەخێر دەنگیانداوە.

پۆگبا چەند وەرزێکە بووەتە ئامانجی ریال مەدرید، بەڵام زۆری نرخی ئەو یاریزانە بەرپرسانی مێرنگی لەو گواستنەوەیە دوو دڵ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button