ئینگلتەرا

راهێنەری ئیڤەرتۆن: لە خولەکی یەکەمەوە ئێمە باشتر بووین

دوای شکستە گەورەکەی مانجستەر یونایتد بەرامبەر بە ئیڤەرتۆن، مارکۆ سیلڤا رایگەیاند، هەر لە سەرەتاوە ئیڤەرتۆن باشتربوو.

ئەمە گەورەترین بردنەوەی ئیڤەرتۆنبوو لەم وەرزە و ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و لە دوای یارییەکە راهێنەری ئیڤەرتۆن مارکۆ سیلڤا رایگەیاند:

“ئاستێکی زۆر باشمان پێشکەش کرد، هەر لە خولەکی یەکەمەوە ئێمە باشتر یاریمان دەکرد”

“ساتێکی خۆش بوو بۆ ئێمە و فشاری زۆرمان کرد، تەنانەت کاتێک گۆڵی یەکەمیشمان تۆمار کرد، فشارەکانمان بەردەوام بوون”

ئێستا مانجستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی ٦٤ خاڵ و ئیڤەرتۆن بە کۆکردنەوەی ٤٩ خاڵ لە پلەی شەشەم و حەوتەم دێن، یاری داهاتووی شەیتانە سوورەکانیش، بەرامبەر بە مانجستەر سیتیە، کە یارییەکی زۆر گرنگی خولی ئینگلیزی دەبێت بەوەی ئەگەر سیتی شکست بهێنێت، لیڤەرپوول پلەی یەکەم وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button