ئیسپانیا

“ئەگەر پێش کەرەنتینە ڕیاڵ سەرووی ڕیزبەندیی لالیگا بوایە، ئەوا دەیانکردە پاڵەوانی ئەم وەرزە”

یاریگا- خوان گاسپارد، سەرۆکی پێشووتری یانەی بارسێلۆنا ڕەخنە لە یەکێتی تۆپی ئیسپانیا و دەگرێت بەوەی ڕێز لە بارسا ناگیردرێت.

لە لێدوانێکیدا کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، ئەو گاسپارد ڕەخنەکانی بەم شێوە دەخاتە ڕوو: “ئەگەر پێش کەرەنتینە ڕیاڵ مەدرید پێشەنگی لالیگا بوایە، ئەوا وەرزەکەیان کۆتایی پێ دەهێنا و ڕیاڵیان وەک پاڵەوانی ئەم وەرز دەستنیشان دەکرد.

ناوبراو وتیشی: “ڕێز لە بارسێلۆنا ناگیردرێت، وە نیازێکیش هەیە کە نەبێتە پاڵەوان.”

گاسپارد لە نێوانی ساڵانی 2000-2003 سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەک بووە.

خولی ئیسپانی بەهۆی سەرهەڵدانی کۆرۆناوە لە هەفتەی 27 وەستێنرا. بارسێلۆنا بە جیاوازی دوو خاڵ لە ڕیاڵی ڕکابەری کە پلەی دووەمە، دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button