ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

وادەی دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێ لالیگا دیاریکراوە

یاریگا
دوای وەستانی یارییەکانی لالیگای ئیسپانیا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ، بریارە ١١ـی مانگی داهاتوو دەست پێ بکرێتەوە و دەبێت ١٩ـی مانگی حەوتیش کۆتایی پێ بێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی زانیاری دەستکەوتووە ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا بریاریداوە کە یازدەی مانگی داهاتوو یارییەکانی لالیگا دووبارە دەست پێ بکرێنەوە و نۆزدەی مانگی حەوتیش کۆتایی پێ بێنن، هەروەها ئەنجومەنەکە دەیەوێت وەرزی نوێ ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ لە مانگی ١٠ـی ئەمساڵ دەست پێ بکات، بە مەرجێک ئەگەر دووبارە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەر هەڵنەداتەوە.

ساڵانە لە مانگی پێنج کۆتایی بە رکابەرییەکانی لالیگا دەهات و یارییەکانی وەرزی نوێش لە مانگی هەشت دەستی پێدەکرد، بەڵام ئەمساڵ بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گۆڕانکاری بەسەردا کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button