ئه‌مریکا

سەرۆک فێدراسیۆنێک دەست درێژی سێکسی دەکاتە سەر چەند یاریزانێک

یاریگا
ئیڤێ ژان ڤارت،سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ هایتی ماوەی چەند ساڵێکە دەست درێژی سێکسی کردووەتە سەر خانمە یاریزانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.

ئاژانسی ئاسۆشیتدپرێس بڵاویکردووە دوای ئەوەی چەند مانگێک ئاشکرا بوو کە سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ هایتی دەست درێژی سێکسی کردووەتە سەر خانمە یاریزانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، لەلایەن فیفاوە سڕ کراوە و بریارە لە ماوەی داهاتوو ئەو کەسە لەسەر ئەم کەیسە دادگایی بکرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردوە ئافرەتێک لە رێگەی ژانی ٧٢ ساڵ هەموو کات بە یاریزانەکان رادەگەیاند کە لە ریزی هەڵبژاردەکەیان دوور خراونەتەوە و پێویستە قسە لەگەڵ سەرۆک بکەن و ئەویش کاری سێکسیان لەگەڵدا دەکرد و دووبارە ئەیانگەراندەوە بۆ ریزی هەڵبژاردەکەیان.

Back to top button