ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

ئالابا گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێ دەکاتەوە

یاریگا
داڤید ئالابا، بەرگریکاری یانەی بایەن میونشنی ئەڵمانیا بریاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا بڵاویکردووە بەرگریکارەکەی باڤارییەکان کە بەم دواییە کێشەی لەگەڵ کارگێری یانەکەی دروست بووە لەسەر مانەوە و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، دواجار کێشەکانی کۆتایی هاتوون و بریارە بەم زووانە گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە و موچەی ساڵانەشی لە نێوان ١٥ بۆ ٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

ئالابا لە ٢٠١١ـەوە یاریی بۆ بایرن میونشن دەکات و هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و لەو کاتەوە لەگەڵ یانەکەی بەشداری ٣٧٤ یاریی کردووە و بەرهەمەکەشی ٣٠ گۆڵ و ٤٨ ئاسیست بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button