ئه‌وروپائەفریقائیتاڵیا

یاریزانێکی رۆما لە تەمەنی 21 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

یاریگا
جۆزێف بواستێ، یاریزانی کامیرۆنی پێشووی یانەی رۆمای ئیتاڵیا لە تەمەنی 21 ساڵیدا بە هۆی جەلتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.

هەژمارەی فەرمی تویتەری یانەی رۆمای ئیتاڵیا بڵاویکردەوە یاریزانی کامیرۆنی پێشووی یانەکەیان لە تەمەنی 21 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئەم یاریزانە کە پێشتر یاریی بۆ لاوانی یانە ئیتاڵیەکە کردووە پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات، هیچ کێشەیەکی نەبوو و بە شێوەیەکی ئاسایی راهێنانەکانی کردووە.

بواستێ لە تەمەنی 15 ساڵیدا بە شێوەیەکی قاچاخ خۆی گەیاندە ئەوروپا و دوای ماوەیەک یاریی کردن بۆ لاوانی نانتی فەڕەنسا، دواتر گواسترایەوە لاوانی رۆما و بەم دواییەش پەیوەندی بە یانەیەکی بەلجیکی کرد بوو.

Back to top button