ئیسپانیا

زیدان: تێناگەم بۆ هاندەران چەپڵە بۆ ئیسکۆ لێدەدەن و هوتاف لە بەیڵ دەکێشن

یاریگا-زینەدین زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید خۆشحاڵە بە ئاستی یانەکەی بەرامبەر بلباو، بەڵام دەڵێت لە هاندەرانی یانەکە تێناگەم.

زیدان پاش بردنەوە لە ئەتلەتیک بلباو بە سێ گۆڵی خاوێن وتی “یارییەکی گەورەمان کرد و ئەمە باشترین یاری منە لەوەتەی گەڕاومەتەوە. گرنگە گۆڵەکەمان بە خاوێنی هێشتەوە و باش بەرگریمان کرد”.

لە کاتێکدا ئیسکۆ ئالارکۆن و گاریس بەیڵ هیچ کامێکیان ئاستیان باش نیە بەڵام هاندەران دەست خۆشیان لە ئیسکۆ کرد و هاهوویان لە گاریس بەیڵ کرد. زیدان وتی “هەلێکی باشی گۆڵی هەبوو حەزم دەکرد ئەو گۆڵەی تۆماربکردایە بەڵام تێناگەم بۆ چەپڵە بۆ ئیسکۆ لێدەدرێت و هاهوو لەو دەکرێت”.

بابەتی زیاتر

Back to top button