ئه‌وروپائیسپانیا

ئاسینسیۆ دوای نزیکە ساڵێک دەگەڕێتەوە

یاریگا
مارکۆ ئاسێنسیۆ، یاریزانی ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ٢٤ـی مانگی حەوتی ساڵی رابردوو تووشی پێکانێکی قورس بوو و وەرز بۆ ئەو کۆتایی هات، بەڵام دوای ئەو هەموو ماوەیە ئێستا چاک بۆتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە یاریزانەکەی شاهانەکان دوای ئەوەی مانگی حەوتی ساڵی رابردوو لە یاریی بەرامبەر ڤالێنسیا تووشی پێکان بوو، پزیشکەکانی ئەو یانەیە کۆتایی وەرزیان بۆ ئەو یاریزانە راگەیاند، بەڵام لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دواخرانی یارییەکان، چانسێکی دیکە بۆ ئەو یاریزانە گەڕایەوە و دوای ماوەیەکی زۆر دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە مارکۆ چەندین پشکنینی پزیشکی بۆ کراوە و سەرجەم پشکنینەکانیشی بێ کێشە بوون و بەم شێوەیە ئەو یاریزانە لە یەکە یاریی یانەکەی بەرامبەر ئیبار دەگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button