ئه‌وروپائیسپانیا

ژائۆ فلێکس تووشی پێکانێکی قورس بووە

یاریگا
ژائۆ فلێکس، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەیدا تووشی پێکانێکی قورس بووە و چاوەڕێ دەکرێت نزیکەی یەک مانگ لە یاریگاکان دور بکەوێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە گۆڵکارە لاوەکەی رۆخێ بلانکۆس لە راهێنانەکانی حەمڕۆی یانەکەی لە چۆکیدا تووشی پێکانێکی قورس بووە و پێشبینی دەکرێت نزیکەی یەک مانگ لە یاریگەکان دوور بکەوێتەوە، بەم شێوەیە ئەو یاریزانە بەشداری یاریی یەکەمی یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو ناکات و چاوەڕێ دەکرێت بۆ یاریی دووەم بگەڕێتەوە، ئەگەر یارییەکانی لالیگا دەست پێ بکرێنەوە.

فلێکس ئەم وەرزە سێیەم جارە تووشی ئەمجۆرە پێکانە دەبێت و پێشتریش جاری یەکەمیان بەم هۆیەوە چوار یاریی لەدەستدا و دواتریش سێ یاریی لالیگا و یارییەکی چامپیۆنزلیگی لەدەستداوە.

Back to top button