ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

کارگێری ریال مەدرید یاریزانەکانی یانەکەی خەڵات دەکات

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەڵێنی بە یاریزانەکانیداوە لە ئەگەری دەست پێکردنەوەی خوڵ و پاڵەوانتیەکان ئەگەر نازناوەکانی لالیگا و چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنن، ئەوا بە بڕی 720 هەزار یۆرۆ خەڵات دەکرێن.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی نزیک لە شاهانەکان بڵاویکردووە کارگێری ئەو یانەیە بەڵێنی بە یاریزانەکانی یانەکەیداوە بەرامبەر بەدەست هێنانی نازناوی ئەم وەرزی لالیگا هەر یەکەیان 300 هەزار یۆرۆ وەک خەڵات پێیان دەدرێت، هەروەها بەرامبەر بەدەست هێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ 400 هەزار یۆرۆ وەردەگرن و لەوانەیە خەڵاتەکان بگاتە نزیکەی یەک ملیۆم و دوو سەد هەزار یۆرۆش.

ریا ل مەدرید لە لالیگا بە جیاوازی یەک خاڵ بە دوای بارسێلۆنای پێشەنگ دێت، هەروەها لە چامپیۆنزلیگیش لە قۆناخی 16 لە یاریی گەڕانەوە لە کاتێکدا دەبنە میوانی مانچێستەر سیتی، یاریی چونیان بە یاریگای خۆیان دۆڕاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button