ئه‌وروپائینگلتەرا

یانەکانی پرێمەرلیگ راهێنانەکانیان ئاسایی دەکەنەوە

یاریگا
حکومەتی بریتانیا رێگەی بە یانەکانی وڵاتەکەیداوە دەتوانن راهینانەکانیان بە شێوەیەکی ئاسایی دەست پێ بکەنەوە، ئەمەش وەکو هەنگاوێکە بۆ دەست پێکردنەوەی یارییەکانی پرێمەرلیگ.

ئەنجومەنی پرێمەرلیگی ئینگڵاند بڵاویکردەوە حکومەتی وڵاتەکەیان رەزامەندی پیشانداوە بۆ ئەوەی یانەکانیان دەست بە راهێنانە بە کۆمەڵەکانیان بکەنەوە، واتە هەموو یانەیەک وەکو پێشتر دەتوانن راهێنانەکانیان ئاسایی بکەنەوە بەو مەرجەی پێش راهێنان و دوای راهێنانەکان سەرجەم رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن.

پرێمەرلیگی ئینڵاند لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە بە هۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخراوە و هەوڵێک هەیە مانگی داهاتوو جارێکی دیکە دەست پێ بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button