ئیسپانیا

کۆرتوا: هاتنی من و هازارد بۆ ڕیاڵ، هەروا بە ڕێککەوت نەبوو

یاریگا- تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی باس لەوە دەکات هاتنی خۆی و ئیدن هازاردی هاونیشیتیمانی بۆ ڕیاڵ مەدرید، هەروا بە ڕێککەوت نەبووە، بەڵکوو بیرۆکەیان هەبووە پێشتر.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ کە قسەکانی ئەو گۆڵپارێزەی گواستۆتەوە لە زاری کۆرتواوە دەنووسێت کە ناوبراو پێشتر لەگەڵ هازارددا لە ژووری خۆگۆڕینەکانی چێڵسی پرسی هاتنیان بۆ ڕیاڵ مەدرید تاوتوێ و ئاڵۆگۆڕ کردووە.

کۆرتوا ساڵی 2018 ڕووی کردە قەڵای سپی و بە دەستپێکێکی خراپ دەرکەوت، بەڵام توانی لەم دواییانەدا ئاستی خۆی پێشکەش بکاتەوە. پاشان خەونەکەی هاتە دی بە هاتنی ئیدنی ئەستێرەی یەکەمی چێڵسی بۆ ڕیاڵ مەدرید و یەکگرتنەوەیان لە یانە شاهانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button