ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بریکارەکەی جۆرجینهۆ دەنگۆی ڕۆشتنی یاریسزاکە بۆ یوڤێنتوس ڕەت ناکاتەوە

یاریگا- جۆرجینهۆی یاریسازی چێڵسی یەکێکیترە لەو ناوانەی بە یوڤێنتووسی ئیتاڵیەوە ناوی دەبیسترێت، بریکارەکەشی ئەو دەنگۆیە ڕەت ناکاتەوە.

لەو بارەیەوە جواو سانتۆسی بریکاری جۆرجینهۆ دەڵێت: “نازانم ئەگەر یوڤێنتوس بە شێوەی کردارەکی جۆرجینهۆی دەوێت یاخود نا، یاریزانەکەی منیش گرێبەستی سێ ساڵی لەگەڵ چێڵسی هەیە و با بزانین لە داهاتوودا چی ڕوو دەدات. ئەو یاریزانێکی پیشەگەرە، ئەگەر خواستی لە یانەیەکی گەورەوە و ئۆفەرێکی شایستەی بۆ بخەنە ڕوو، بۆ نا؟ بە مەرجێک خواستەکانی جۆرجینهۆی تێدابێت، ئیتر بۆ نەڕوات؟”

جۆرجینهۆ پێش ئەوەی ڕوو بکاتە لەندەن، لە ڕیزەکانی ناپۆلی درەوشایەوە لە ژێر سەرپەرشتی ماوریزیۆ ساریدا، هەر ئەویش بوو لەگەڵ خۆیدا هێنای بۆ یاریکردن لە چێڵسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button