ئه‌وروپائیسپانیا

حکومەتی ئیسپانیا رێگە بە یانەکانی لالیگا نادات راهێنانە بە کۆمەڵەکانیان دەست پێ بکەنەوە

یاریگا
ماوەی دوو هەفتەیە یانەکانی لالیگا ئامادەکارییان لە پێناو دەست پێکردنەوەی خولی وڵاتەکەیان دەت پێکردووە و چاوەڕێ دەکرا لەم هەفتەیە راهێنانە بە کۆمەڵەکانیان دەست پێ بکەنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە حکومەتی ئیسپانیا لەسەر راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی داوایان لە یانەکانی وڵاتەکەیان کردووە تا ئەو کاتەی ئەوان بریار لەسەر دەست پێکردنەوەی راهێنانە بە کۆمەڵەکان نەدەن، هیچ یانەیەک بۆی نیە ئەم کارە بکات، ئەمە لە کاتێکدایە بریار بوو دوو شەممە بریار لەسەر دەست پێکردنەوەی راهێنانەکانی بە کۆمەڵەکان بدرێتەوە.

یانەکانی لالیگا هەفتەی داهاتوو راهێنانە نیمچە بە کۆمەڵەکانیان دەست پێکردووە، واتە 10 یاریزان پێکەوە راهێنانەکانیان دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button