فه‌ره‌نسامۆندیال

بە نرخێکی خەیاڵی یاریزانێکی فەڕەنسا مێدالیای جامی جیهانی 2018 دەفرۆشێت

یاریگا- یاریزانێکی هەڵبژاردەی فەرەنسای مۆندیالی 2018 هەڵدەستێت بە فرۆشتنی مێدالیا ئاڵتوونەکەی ئەو پاڵەوانێتیەی.

ڕۆژنامەی “لو سوار” هەواڵەکەی بڵاو کردۆتەوە و بەبێ ئەوەی ناوی یاریزانەکە بهێنێت، وەک نووسیویەتی بە هۆی پاراستنی تایبەتمەندێتی یاریزانەکە.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە براوەکەی مۆندیالی 2018 لەگەڵ کەڵەشێرەکان، پێش ئەوەی مێدالیاکەی بفرۆشێت، لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە خستنەڕوو “مزایەدە”ی ئەنجام داوە و دواتر بە بەهای 66 هەزار یۆرۆ (71,972 دۆلار) فرۆشتوویەتی.

ئەوە جاری یەکەم نییە دەستکەوتە تاکەکەسییەکان، بە تایبەتی مێدالیای ئاڵتوونی، بفرۆشرێت. پێشتر مێدالیایەکی جامی جیهانی 1994  بە نرخی 44 هەزار و، دانەیەکی 2002 بە نرخی 46 هەزار یۆرۆ فرۆشراون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button