ئینگڵته‌را

ڤینگەر: بۆ سەیری یاریش ناگەڕێمەوە ئارسناڵ

یاریگا-ئارسن ڤینگەر دەڵێت بەنیاز نیە جارێکیتر بگەڕێتەوە یاریگای ئارسناڵ تەنانەت بۆ سەیری یارییەکیش.

ڤینگەر لە ٢٠١٨ ـەوە و لەوکاتەوەی لە پۆستەکەی لەگەڵ گەنەرز دوورخراوەتەوە هیچ ئەرکێکی وەرنەگرتووە و ئەوەشی نەشاردەوە رەنگە هەرگیز نەبێتەوە بە راهێنەر.

ڤینگەر بۆ بێین سپۆرت سەبارەت بەوەی کە ئایا دەگەڕێتەوە بۆ سەیری یاری وتی “هەمووکات بەخۆمم دەوت هەرکاتێک لەو درگایە چوومە دەرەوە و هەرگیز ناگەڕێمەوە و بە تەواوی جێیدەهێڵم”.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەشیدا راهێنەرە فەڕەنسییەکە وتی “فیفا بەرپرسیارییەتیەکی گەورەی لەسەر شانە بەرامبەر ٢١١ فیدراسیۆن، ناڵێم بیری گەڕانەوە ناکەم بۆ یاریگاکان بەڵام دەمەوێت لەم بوارەدا بمێنمەوە و کاریگەربم”.

ئارسن ئێستا بەڕێوبەری پۆستی گەشەی تۆپی پێی جیهانییە کە سەر بە یەکێتی تۆپی پێی جیهانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button