ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ناپۆلی بایی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ یاریزان دەفرۆشێت

یاریگا-یانەی ناپۆلی ئیتاڵی چوار ئەستێرەی یانەکەی دەفرۆشێت بۆ کۆکردنەوەی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ و کڕینی یاریزانی نوێ.

بەگوێرەی سکای سپۆرتی ئیتاڵی  ناپۆلی دەیەوێت لەسەر دەستی گاتوسۆ گۆڕانکاری گەورە ئەنجام بدات و بۆ ئەوەش پێویستی بەوەیە هەریەک لە خالیدۆ کۆلیبالی، ئالان، ئەرکادیوز میلیک و فەوزی غولام بفرۆشێت.

کۆلیبالی لەلایەن یانەکانی مانچێستەر یونایتد و پاریس سان جێرمان و لیڤەرپوول داواکراوە و نرخی بە ٩٠ ملیۆن یۆرۆ خەمێڵندراوە، سێ یاریزانەکەی دیکەش هەریەکەیان لە ماوەی رابردوودا داواکاریان هەبووە و پێناچێت فرۆشتنیان زەحمەت بێت.

ناپۆلی تا بەر لە هەڵپەساردنی یارییەکان بەهۆی قەیرانی تەندروستی کۆرۆنای نوێی لە بارودۆخێکی خراپدابوو لەرووی ئاست و ئەنجامەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button