ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگڵته‌را

هاوسەری کۆلاسیناک دەستگیر کرا

یاریگا
بێلا کۆلاسیناک هاوسەری یاریزانەکەی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی لە یەکێک لە فرۆکەخانەکانی ئینگلیز بە دەستگیر کرا.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردووە هاوسەری یاریزانەکەی تۆپ هاوێژەکان لە کاتی گەڕانەوەی لە ئەڵمانیا بۆ وڵاتەکەیان بە هۆی ئەوەی کە چەکی پێ بووە دەستگیر کرا، بەڵام دواتر بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.

بێلا لە کاتی دەستگیر کردنی گوتوویەتی پێش ئەوەی چەک لەگەڵ خۆی بێنێتەوە ئینگلیز ئیمەیلی بۆ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کردووە، بەڵام وەڵامیان نەداوەتەوە.

Back to top button