ئه‌ڵمانیائه‌وروپائەفریقائیتاڵیائیسپانیا

داهاتووی ئەشرەف حەکیمی یەکلایی کرایەوە

یاریگا
ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری مەغریبی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستە کاتیەکەی دەگەڕێتەوە ریال مەدرید.

ئالێخاندرۆ کامانۆ بەرێوەبەری کارەکانی بەرهریکارە مەغریبیەکە لە لێداوانێکیدا بۆ Assahifa هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن کارگێری یانەی ئینتەر میلان داوای ئەو یاریزانەی کردووە و گووتیشی لەگەڵ کۆتایی هاتنی گرێبەستە کاتیەکەی دەگەڕێتەوە ریال مەدرید و دڵنیاشە لەگەڵ ئەو یانەیە سەرکەوتوو دەبێت.

حەکیمی ماوەی دوو وەرزە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ بورووسیا دۆرتمۆند دەکات و ئەم هاوینەش گرێبەستەکەی لەگەڵ زەردەواڵەکان کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button