ئه‌وروپائیسپانیا

پێرێز لە نزیکەوە بینەری راهێنانەکانی یانەکەی بوو

یاریگا
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئەمڕۆ سەردانی یەکەی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەی کرد.

ماڵپەری فەرمی شاهانەکان بڵاویکردەوە لە راهێنانەکانی ئەمڕۆدا سەرۆکی یانەکەیان لە نزیکەوە بینەری بەشێک لە راهێنانەکان بوو و بۆ چەند خولەکێکیش قسەی لەگەڵ چەند یاریزانێک کرد. سەرۆکەکەی مێرنگ لە کاتی سەردانەکەی بۆ شوێنی راهێنانەکان سەرجەم رێنماییە تەندروستیەکانی جێبەجێ کرد.

دوای کۆتایی هاتنی راهێنانەکانیش پێرێز و زینەدین زیدان راهێنەری فەڕەنسی یانەکەیان گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی یانەکەیان کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button