ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

لاوتارۆ بووە یاریزانی بارسێلۆنا

یاریگا
لاوتارۆ مارتینێز، یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم هاوینەی یانەی بارسێلۆنایە و رۆژنامەی Ole ئارجێنتیناش گواستنەوەی ئەو یاریزانەی بۆ یانە ئیسپانیەکە بڵاوکردووە.

سەرەرای ئەوەی تاوەکو ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئاماژەی بە گواستنەوەی گۆڵکارەکەی ئینتەر میلان بۆ بارسێلۆنا نەکردووە، بەڵام رۆژنامە ئارجێنتیناییەکە وێنەیەکی ئەو یاریزانە بە درێسی بلاوگرانا بڵاوکردووە و نوسیویەتی کە هەردوولا لەسەر ئەم یاریزانە گەیشتونەتە رێکەوتن.

نێرازۆری مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی لاوتارۆی بە 111 ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندووە و چەندینجاریش رایانگەیاندووە بەم نرخە کەمتر ئامادەنین دەستبەرداری گۆڵکارەکەیان بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button