ئیسپانیا

سەرۆکی خیتافی: زۆر نزیک بووین لە گواستنەوەی مێسی

یاریگا- ئانخێل تۆرێسی سەرۆکی خیتافی ئیسپانی ئاشکرای دەکات کە نزیک بوونە لە بردنی لیۆنێل مێسی بۆ ڕیزی یانەکەیان، هەروەها بە شێوەی زارەکییش ڕێککەوتوون بیکەن بە ڕاهێنەری خیتافی.

ئەو سەرۆکە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مارکا دەڵێت: “لە وەرزی یەکەم یان دووەمی مێسی لەگەڵ تیمی یەکەم بارسا، ئێمە لە هەمووان نزیکتر بووین بۆ گواستنەوەی مێسی بە شێوەی خواستن. بەڵام ڕاهێنەری ئەو کاتەی بارسا، فرانک ڕیکارد، ڕازی نەبوو بە کارەکە و ئاڵۆزی دەکرد بەوەی مێسی هەر لە بارسا بمێنێتەوە.”

سەبارەت بە دەستنیشانکردنی گواردیۆلاش کە بیکەن بە ڕاهێنەری خیتافی، دەڵێت: “مایکڵ لاودرۆپ ئەو کات نزیک بوو لە وازهێنانی خیتافی و بچێت شوێنی ڕیکارد بگرێتەوە لە بارسا، چونکە ئەو دەمە خوان لاپۆرتا زۆر بە گواردیۆلا قایل نەبوو. ئەوەبوو پەیوەندیمان کرد بە گواردیۆلاوە و لەسەر زۆربەی مەرجەکانیش ڕێککەوتین بە شێوەی زارەکیی. بەڵام لە کۆتاییدا بارسا کۆتایی بە هەموو گفتوگۆیەک هێنا و گواردیۆلایان کرد بە ڕاهێنەر.”

بۆ بیرخستنەوە، پیپ لە ساڵی 2008 لە جێگەی ڕیکارت ئەرکی ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنای گرتە دەست و تا ساڵی 2012 بەردەوام بوو. لەو ماوەیەشدا توانی 14 نازناوی ناوخۆی و کیشوەری و جیهانیش بۆ بلاوگرانا بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button