ئیسپانیا

ئادۆریز: زۆر جار وتوومە تۆپی پێی خۆی وازت لێ دەهێنێت پێش ئەوەی تۆ وازی لێ بهێنیت

یاریگا- بەر لە چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا، ئاریتز ئادۆریز لە تویەتەری فەرمی خۆیەوە بە فەرمی وازهێنانی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند.

ئیسپانیە تەمەن 39 ساڵانەکە نووسیویەتی: “وا کاتی وازهێنانم هات. زۆر جار وتوومە، کە تۆپی پێ خۆی وازت لێ دەهێنێت پێش ئەوەی تۆ وازی لێ بهێنیت. دوێنێ دوکتۆرەکان پێیان وتم دەبێت دوکتۆری نەشتەرگەر ببینم و هەرچی زووترە بەستەرەی ڕانی دەستکرد دابنێم تا بتوانم لە ژیانی ئاساییم بەردەوام بم. بە داخەوە جەستەم وا پێی وتم بەسە.”

هێرشبەرەکە دەشڵێت: “ناتوانم بەو شێوەیەی کە خۆم دەمەوێت، یارمەتی هاوتیمەکانم بدەم بەو ڕادەی کە شایەنین. ئەوەش ژیانی وەرزشکاری پیشەگەرە.”

ئادۆریز لە ژیانی پیشەگەرێتیدا 13 یاری بە درێسی ماتادۆرەوە کردووە. لەگەڵ یانەکانی ڤالێنسیا و ڕیاڵ مایۆرکا و ئەتڵەتیکۆ بیڵباو کردووە، کە بۆ ئەمەی دواینیان لە 296 یاریدا 149 گۆڵی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button