ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

” قسەکانی کاپێلۆ لەسەر رۆناڵدۆ راست نین “

یاریگاـ
فابیۆ کاپێلۆ، راهێنەری ئیتاڵی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە نوێترین دیمانەیدا رایگەیاند بوو رۆناڵدۆی دیاردە سەرەرای ئەوەی کە یاریزانێکی باش بوو، لە هەمان کاتدا کەسێکی تێکدەریش بوو.

دوای بڵاوبونەوەی ئەم قسانە رۆد ڤان نێستەرلۆی گۆڵکاری هۆڵەندی پێشووی ریال مەدرید لە تویتێکدا ئەو قسانە رەتکردەوە و دەڵێت ” ئەو کاتەی من لە ریال مەدرید بووم پێکەوە لەگەڵ رۆناڵدۆ یاریمان دەکرد و هیچ کەسێکیش کێشەی لەگەڵ ئەو یاریزانە نەبوو و سەرجەم یاریزانەکانیش لە دڵەوە پارێزگاریان لە درێسی ئەو یانەیە دەکرد “.

گۆڵکارە هۆڵەندیەکە لە بەشێکی دیکە تویتەکەیدا ئەو تۆمەتانەش رەتدەکاتەوە کە کاپێلۆ گوتبووی جارێکیان من گوتوومە رۆناڵدۆ خاردنەوە کحولیەکان دەخواتەوە.

Back to top button