ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بریکارەکەی: ئەمە ڕاستی و دروستی هەواڵی پەیوەندی کردنی ناپۆلیە بۆ کڕینی ئەگوێرۆ

یاریگا- لە ڕۆژانی ڕابردوودا و لە زاری جیرۆ ڤینیراتۆ، ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵیاوە هەواڵی ئەوە بڵاو کرایەوە یانەی ناپۆلی پەیوەندی کردووە بە براکەی کون ئەگوێرۆوە، کە وەک بریکاری یاریزانەکەیە.

بە گوێرەی قسەی ئەو ڕۆژنامەنووسە، گوایە یانە ئیتاڵییەکە بە مووچەی ساڵانەی 10 ملیۆن پاوەند هەوڵەکانی خستۆتە گەڕ.

بەڵام دواتر هێرنان ڕیگوێرا، کە خاوەندارێتی گروپی بریکاران دەکات، تەواوی ئەو قسانەی ڕەت کردەوە و هاوکات ئەوەشی ڕاست کردەوە کە هیچ کەسێکیتر بریکاری ئەگوێرۆ نییە و خودی ڕیگوێرا سەرپەشتی کارەکانی هێرشبەرەکەی مان سیتی دەکات.

دواتر جەختیشی کردەوە کە نە لە بارەی ئەگوێرۆوە، نە لە بارەی هەر یاریزانێکیترەوە، هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ ناپۆلیدا نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button