ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

” نێیمار ئەمساڵ ناگەڕێتەوە بارسێلۆنا “

یاریگا
نێیمار داسیلڤا، یاریزانی بەڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا ئەستەمە هاوینی ئەمساڵ بگەڕێتەوە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا.

واگنەر ریبێرۆ بەرێوەبەری کارەکانی گۆڵکارە بەڕازیلیەکە لەمبارەوە بە ماڵپەری فۆکس نیوزی گووت ” بە هۆی ئەو بارودۆخە داراییەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستی کردووە، ئەستەمە نیمۆ بگەڕێتەوە بارسا، چونکە ئەو یانەیە پارەی ئەم گواستنەوەی نیە و لەلایەکی دیکەشەوە شازادەکانیش بە لەدەستدانی ئەو یاریزانە، ئەستەمە بتوانن شوێنگرەوەی بدۆزنەوە، بۆیە نێیمار دەیەوێت ساڵێکی دیکەش لە فەڕەنسا بمێنێتەوە “.

نێیمار زستانی رابردووش هەوڵی زۆریدا بگەڕێتەوە لالیگا و چەندینجار لەگەڵ بارسێلۆنا و ریال مەدرید گفتوگۆی کرد، بەڵام مەرجە قورسەکانی پاریس سانجێرمان رێگری لەو یاریزانە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button