کاپتن کۆرەک
ئه‌فریقیائه‌وروپا

چوار کەس بە ماسکی محەمەد سەڵاح ویستیان دزی لە مارکێتێک بکەن

یاریگا
چوار کەسی نەناسراو کە دەم و چاویان بە ماسکی محەمەد سەڵاح یاریزانی میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵاند داپۆشی بوو ویستیان دزی لە مارکێتێک بکەن، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کران.

پۆلیسی میسڕ بڵاویکردووە لە یەکێک لە مارکێتەکانی شاری حەسەن العین هایکال چوار کەس کە دەم و چاویان بە ماسکی محەمەد سەڵاح هێرشبەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانەی لیڤەرپوول داپۆشی بوو ویستیان دزی بکەن، بەڵام دوای ئاگادار کردنەوەیان دەستگیر کران.

پۆلیسی میسڕ بڵاویشی کردەوە ئەو کەسانە سەرەتا خەریک بوو رووبەروویان ببنەوە، بەڵام دواتر دەستگیر کران و رەوانەی زیندان کراون.

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close