ئه‌وروپائینگڵته‌راگرنگترین

فەرمی: چەند حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یانەکانی پرێمەرلیگ تۆمار کرا

یاریگا
دوای ئەوەی چەندین یانەی پرێمەرلیگ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ یاریزانان و ئەندامانی یانەکەیان کرد، دەرکەوت شەش یاریزان لە سێ یانەی جیاواز تووشی ڤایرۆسەکە بونە.

ماڵپەری فەرمی پرێمەرلیگی ئینگڵاند بڵاویکردووە لە چەند رۆژی رابردوو نزیکەی ٧٤٨ کەس لە یانەکان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کراوە و لە ئەنجامدا شەش یاریزان لە سێ یانەی جیاواز تووشی پەتاکە بونە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوی ئەو یانانە ئاشکرا نەکراوە و پێویستە سەرجەم ئەندامان و یاریزانانی ئەو یانانە بۆ ماوەی حەوت رۆژ کەرەنتین بکرێن.

سەرجەم یانەکانی پرێمەرلیگ پێشنیازی ئەوەیان کردووە مانگی داهاتوو یارییەکان دووبارە دەست پێ بکرێتەوە، بەڵام لەگەڵ تووشبوونی چەند یاریزانێک بە ڤایرۆسەکە، نازاندرێت چارەنوسی خولەکە بەرەو کوێ دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button