ئیسپانیا

یاریزانێکی پێشووتری یانەکە: هاتم بۆ بارسا بۆ ئەوە ببم بە ملیۆنێر!

یاریگا- ئەلێکس سۆنگی یاریزانی پێشووتری بارسێلۆنا، لە ڕێگەی لایڤێکی ئینستاگرامەوە چەند شتێکی درکاند و میدیا جیهانییەکانیش بە بایەخەوە ئاوڕیان لە قسەکانی دایەوە.

سەرنجراكێشترین قسەی ئەو یاریزانە کامیرۆنیە ئەوە بوو کە بە ڕاشکاوانە باسی لایەنی ماددی خۆی کرد کە وەک پاڵنەرێکی سەرەکیی، دوای چەند وەرز لەگەڵ ئارسیناڵ، پارە هانیداوە ڕوو بکاتە بارسێلۆنا، ئەگەرچی وەک خۆی دەڵێت، پێی وتراوە لە بارسا کەمتر چانسی یاریکردنی دەبێت. بەم شێوەیە چیرۆکەکان دەگێڕێتەوە: “من بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە ئارسیناڵ بووم، تەنها توانیم لە کۆتا چوار ساڵدا ناش بژیم. ئەوەش لەبەر ئەوەی کە مووچەکەم زۆر زیاد کرا، هەروەها لەبەر ئەوەی بۆم دەرکەوت چ بەفیڕۆدەرێکم!”

سۆنگ دەڵێت: “یەکەم جار پەیوەندیم کردە یانەکەوە، هەفتانەی 15 هەزار پاوەندم وەردەگرت، ئەوکات هێشتا لاوێک بووم، بەڵام زۆر کەیفخۆش. دەمویست تەواوەتی لە ئەو یاریزانە گەورەکانەوە نزیکبم. لە هەرکوێ بمویستایە، بازاڕییم دەکرد. شەوانی سەیرم لە دەرەوە بەسەر دەبرد.”

باسی چاولێکەری لە کڕینی ئۆتۆمبێلێکی هاوشێوەی ئەوەی تێری هێنری:

“کە دەچووم بۆ ڕاهێنانەکان، تێری هێنری بە ئۆتۆمبێلێکی نازدارەوە دەهات، بە خۆمم دەگوت دەبێت بە هەر نرخێک بووە دانەیەکی لەوەم هەبێت. ئەوە بوو منیش ڕۆشتم و داواکاریی و مامەڵەکانی ئۆتۆمبیلەکەم واژۆ کرد، تەنها بۆ ئەوەی وەک ئۆتۆمبیلەکەی هێنریم هەبێت. بەڵام سوێند دەخۆم کە لە ماوەی تەنها دوو مانگدا ئۆتۆمبیلەکەم بۆ گەڕاندنەوە، چونە هەرچی پارەم هەبوو دەمدا بە بەنزین بۆی. پێم وتن کە توێتایەکم بدەنێ، ئەمە لە توانای مندا نییە. ئەوە بوو ڕۆژێک چوومەوە بۆ ڕاهێنانەکان، هێنری پرسیاری لێ کرد گوتی کوڕە ئەوە کوا ئۆتۆمبیلەکەت؟ وتم لە توانای من زیاترە.”

پەیوەندی کردنی بە بارسێلۆناوە بۆ دەستکەوتنی پارەی زیاتر:

“هەموو ئەو ماوەیەی لە ئارسیناڵ بووم، نەمتوانی 100 هەزار پاوەند پاشکەوت بکەم. کەچی لە خەڵکیش وا بوو من ملیۆنێرم. کاتێک بارسا گرێبەستیان پێشکەش کردم، لێکم دایەوە کە چەندم دەست دەکەوێت، بۆیە هەر یەک جار بیرم کردەوە. چونکە هەستم کرد گەر وازیش لە یاریکردن بهێنم، ژنەکەم و منداڵەکانم ژیانێکی ئاسوودە دەژین. ئووە بوو کاتێک لەگەڵ بەڕێوەبەری وەرزشی بارسا کۆبوومەوە، پێی گوتم کە لەوەی زۆر بەشدارییم پێ نەکرێت. منیش زۆر گرنگ نەبوو بە لامەوە، چونکە دەمزانی ئیتر دەبم بە ملیۆنێر.”

سۆنگ لە ساڵی 2012 لەندەنی بەرەوە بارسێلۆنا بە جێ هێشت، ئێستا ئازادە و بێ یانە، ئەوەش پاش ئەوەی مانگی سێی ئەم ساڵ لە یانەی نیۆنی سویسری دەرکرا بەهۆی ئەوەی ئامادە نەبوو لە مووچەکەی کەم بکرێتەوە.

– سۆنگ بە درێسی ئاردسیناڵەوە:

بابەتی زیاتر

Back to top button